Accessibility links

تورکیا دەڵێت پلان دادەنێت بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازیی گەورە لە ناو عێراقدا


تورکیا ڕایگەیاند پلان دادەنێت بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازیی گەورە دژی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە) لە باکووری عێراق. سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش بەڵێنیداوە کۆتایی " بە مەترسییەکانی " پارتی کرێکارانی کوردستان بهێنێت کە ماوەی دەیان ساڵە دژی تورکیا دەجەنگن.

لەم چەند ساڵەی ڕابردووەوە تورکیا لەشکرکێشی سەربازیی لە ناو خاکی عێراقدا دژی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجام دەدات، پارتەکە ماوەی دەیان ساڵە بۆ مافەکانی کەمینە کوردەکانی ناو تورکیا دژی ئەو وڵاتە وەستاوەتەوە.

ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی تورکیا مەسعود کاسین وتی " لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، تورکیا ڕووبەڕووی مەترسی ئامانجەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەبێتەوە بە درێژایی 330 کیلۆمەتری سنووری عێراق. بە پاراستنی ئاسایشی سنووری عێراق، پێشبینی دەکرێت تورکیا ڕێڕەوێکی نوێی ئاسایشی هاوشێوەی ڕێڕەوەکەی ناو سوریا بە درێژایی 40 کم دروست بکات."

لەم مانگەدا ئەنکەرە پشتئەستوور بوو لە شەڕیدا دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان، ئەوەش دوای ئەوەی بەغداد پارتەکەی قەدەغە کرد.

ئەردۆغان هەوڵیشیداوە پەرە بە پەیوەندییەکی نزیکتر بدات لەگەڵ سەرکردایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا. شیکەرەوان دەڵێن ئەو جۆرە هاریکارییە گرنگە بۆ ئامانجی تورکیا بۆ لە ناوبردنی " مەترسی پارتی کرێکارانی کوردستان."

XS
SM
MD
LG