Accessibility links

ڕووسیا دەنگی ئەمەریکا، بی بی سی و چەند دەزگایەکی تری ڕاگەیاندن قەدەغە دەکات


Voice of America
Voice of America

دەزگای چاودێری پەیوەندییەکانی دەوڵەتی ڕووسیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند دەنگی ئەمەریکا (VOA)، بی بی سی (BBC)، ڕادیۆی ئەورپای ئازاد/ڕادیۆ ئازاد (Radio Free Europe/Radio Liberty )، دۆچێ ڤێلێ (Deutsche Walle) و چەند دەزگایەکی تری ڕاگەیاندنی بلۆک کردووە بەهۆی بڵاوکردنەوەی "زانیاری نادروستەوە".

بەرپرسانی ڕووسیا ڕۆژئاوا بە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە دەربارەی داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا تۆمەتبار دەکەن. مۆسکۆ ئەو داگیرکارییانە بە "ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی لەشکری" ناودێر دەکات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت ڕۆژی هەینی ماڵەپەڕەکانی بەشی ڕووسی بی بی سی و دەنگی ئەمەریکا بەبێ بەکارهێنانی تۆڕی تایبەت لە ڕووسیا نەدەکرانەوە، بەڵام هێشتا بەشی ئینگلیزی دەنگی ئەمەریکا دەکرایەوە لە کاتێکدا بی بی سی بلۆک کرابوو.

XS
SM
MD
LG