Accessibility links

چاوپێکەوتنی سەرۆکی ئەمەریکا و ڕێبەری کوریای باکور


سەرۆک تڕامپ دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمەریکا کە پێ دەنێتە خاکی کوریای باکور.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد تڕامپ لە گەڵ کیم جونگ ئوون ڕێبەری کوریای باکور لە ناوچەیەکی نالەشکری دوو وڵاتی کوریا چاوپێکەوتنیان کرد.

ئەو چاوپێکەوتنە مێژووییە کاتژمێرێک دوای ئەوە ئەنجام درا کە سەرۆک تڕامپ هەر ڕۆژی یەکشەمە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ مون جەی ئین، سەرۆک کۆماری کوریای باشور ڕایگەیاند لە ناوچەی نالەشکری هەر دوو وڵاتی کوریا، چاوی بە ڕێبەری کوریای باکور دەکەوێت.

سەرۆک تڕامپ لە ماوی گوتەکانی لە گەڵ پەیامنێران لە دەستەواژەکانی "هەلی مێژوویی" و "دۆخی تایبەتی بۆ هەموو جیهان" کەڵکی وەرگرت و گوتی لە داهاتوودا ڕێبەری کوریا باکور بۆ کۆشکی سپی بانگ هیشتن دەکات.

ڕێبەری هەر دوو وڵات، پەڕێنەوە لە سنوور و بوون لە پەنای یەکتریان بە "شانازی" زانی و سەرۆک تڕامپ سپاسی ڕێبەری کوریای باکور کرد کە داوای چاوپێکەوتنی پەسند کرد. ڕێبەری کوریای باکور گوتی گەرچی ئەو بە بانگ هێشتنەکە خۆشحاڵ بووە بەلام لە بەر ئەوەی خوازیاری چاوپێکەوتنی دووبارە بووە، ئەم بانگ هێشتنەی پەسند کردووە.

ئەم چاوپێکەوتنە کە چاوەڕوانی دەکرا کورت خایەن بێت بووە بە چاوپێکەوتنی درێژخایەنی پشتی دەرگا داخراوەکان و ڕێبەری کوریای باکور دوای ئەم چاوپێکەوتنە لە گەڵ پێشوازی سەرۆک تڕامپ و سەرۆک کۆماری کوریای باشور، گەڕایەوە وڵات.

پاشان سەرۆک تڕامپ بە پەیامنێرانی گوت کە هەر دوو وڵات سەبارەت بە درێژپێدان بە وتووێژەکان ڕێککەوتوون و تیمەکانی هەر دوو وڵات لە سەر ئەم بابەتە دەست بە کار دەبن.

XS
SM
MD
LG