Accessibility links

وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت سەربازێکی تورکیا لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لە عێراق دەکوژرێت


وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند لە شەڕ و پێکدادانێکدا لەگەڵ هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا لە باکووری عێراق سەربازێکی تورکیایی کوژراوە و چوار سەربازی دیکە بریندار بوون.

وەزارەتەکە وتی " شەش ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان " لە شەڕ و پێکدادانەکاندا کوژراون، شەڕەکە لە ناوچەیەک ڕوویداوە کە هێزەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی تێدا ئەنجام دەدەن لە دژی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان.

هەفتەی ڕابردوو بەرپرسانی باڵای تورکیا و عێراق گفتوگۆی ئاست بەرزییان سەبارەت بە پرسەکانی ئاسایش ئەنجامدا، لەوانەش ئەگەری گرتنەبەری ڕێوشوێن دژی پارتی کرێکارانی کوردستان، ئەوەش دوای ئەوەی تورکیا هۆشداریدا لەسەر ئەوەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ لە ناوچەکەدا ئەنجام دەدات.

چەندین ساڵە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ناو خاکی عێراقدا ئەنجام دەدات، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی نزیکەی نیوەی ئەو ناوچانەی سوریا کە دەکەونە سەر سنووری تورکیا و هەموو ئەو ناوچانەی عێراق کە سنوورییان بە تورکیاوە هەیە بکەونە ژێر کۆنتڕۆڵ یاخود سەرپەرشتی سوپای تورکیاوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG