Accessibility links

هێزەکانی کانتۆنی عەفرین دوو گوند لە داعش ڕزگاردەکەن


هێزەکانی جەیش ئەلسواری هاوپەیمانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کانتۆنی عەفرین هەردوو گوندی ئوم حۆش و حەربل‌یان لە داعش ڕزگارکردووە.

شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە شەڕ و پـێـکدادان لەو ناوچەیە دەسـتیانپـێـکرد کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی تەل رفعەت و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە. داعش لای خۆیەوە ڕایگەیاندووە کەوتوونەتە بەر هێرشی هێزە کوردیـیەکان و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان.

هەرچەندە هیچ فەرماندەیەک نەبوو لێدوان سەبارەت بە شەڕەکان بدات، بەڵام بەپـێی سەرچاوەکان لە ناوچەکە 12 تەرمی چەکداری داعش کەوتوونەتە دەسـتی شەڕڤانانی جەیش ئەلسوار.

ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناوچەکە ڕوویان لە شوێنە ئارامەکانی وەکو ئەحرس و کەفر ناسح کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:00:47 0:00

XS
SM
MD
LG