35 ساڵ دوای په‌سه‌ندکردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئێسلامی ئێران، له 6 مانگی ڕابردودا، چه‌ند هه‌واڵی نوێی په‌یوه‌ندیدار به زمانی کوردی له ئيران بڵاوبووه‌ته‌وه که ده‌کرێت وه‌ک یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌کان بۆ جێ‌به‌جێکردنی مافی زمانه غه‌یره فارسیه‌کان له‌م وڵاته ڕچاو بکرێت.
له ماده‌ی 15 یاسای بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئێسلامی ئێران‌دا هاتووه که زمان و پیتی فه‌رمی هاوبه‌شی خه‌ڵکی ئێران فارسیه و هه‌مو به‌ڵگه‌نامه و نوسراوه فه‌رمیه‌کان و کتێبه ده‌رسیه‌کان ئه‌بێت به‌م زمان و پیته بنوسرێن، به‌ڵام به‌کار هێنانی زمانه ئێتنیکی و خۆجێیه‌کان له میدیاکان و ده‌زگای راگه‌یاندنی گشتی و وانه وتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات ئه‌و زمانانه له قوتابخانه‌کاندا له ته‌نیشتی زمانی فارسیه‌وه ئازاده.
حه‌وتوی ڕابردوو ره‌شید قوربانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای کوردستان رایگه‌یاند که له كتێبی ئه‌ده‌بی فارسی كه له قۆناغی یه‌که‌می کۆتایی (پۆله‌کانی 7 و 8 و9) ده‌خوێندرێت، به‌شێک بۆ ئه‌ده‌بی كوردی ته‌رخان كراوه‌و له ساڵی داهاتووه ئه‌ده‌بی كوردی له قۆتابخانه‌کانی پارێزگای کوردستان وه؛ به‌شێ؛ له پرۆسه‌ی خوێندن به‌کار دیت.
مانگی 3 سال ڕابردووش بۆ یه‌کم جار وانه‌ی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی له چوارچێوه‌ی کتێبه‌کی ده‌رسی‌دا، وه‌ک به‌شێک له کتێبی فارسی قۆناغی یه‌که‌می کوتایی له قوتابخانه‌کانی شار و گونده‌کانی باژێری سه‌قز خوێندار.
بۆ تاوتوێکردنی باسی به‌کار هێنانی زمانی کوردی له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئێران و لێکدانه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌کانی ئه‌م بابه‌ته، له‌گه‌ڵ دوکتۆر جه‌عفه‌ر شێخولئێسلامی، پسپۆری بواری زمان ناسی و مامۆستای زانکۆی کارڵتۆن له که‌نه‌دا و خاتو به‌فراو نوری، نوسه‌ر و وه‌رگێر له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و مامۆستا حه‌سه‌ن ساڵح زاده مامۆستای پێشوی بیرکاری و دانیشتوی فه‌رانسه وتۆوێژمان کردوه.