Accessibility links

سه‌رنه‌گرتنی ئاگر به‌ستی نێوان ئیسڕایل و حه‌ماس


فه‌لستینی یه‌کان چاو له‌ تۆپێکی نه‌ته‌قێنراوی ئیسڕایل له‌ سه‌ر جاده‌ی سه‌ره‌کی ده‌ره‌وه‌ی شاری ده‌یر ئه‌لبه‌لاع ده‌که‌ن. ای ئاگوستی 2014
فه‌لستینی یه‌کان چاو له‌ تۆپێکی نه‌ته‌قێنراوی ئیسڕایل له‌ سه‌ر جاده‌ی سه‌ره‌کی ده‌ره‌وه‌ی شاری ده‌یر ئه‌لبه‌لاع ده‌که‌ن. ای ئاگوستی 2014

وێده‌چێت ئاگربه‌ستێکی کاتی نیوان ئیسڕایل و حه‌ماس سه‌ری نه‌گرتووه‌ هه‌رچه‌ند کاتژمێران دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی تانکه‌کانی ئیسڕایڵ باشووری که‌رتی غه‌زه‌یان تۆپباران کرد و ملیتانه‌کانی فه‌له‌ستینی مووشه‌کیان هاویشتنه‌ ئیسڕایلێ.

کاربەدەستانی غەزە دەڵێن لانی کەم ٣٠ فەلەستینی لە شاری ڕەفەع لە باشوور کوژراون ئەو شوێنەی شەر و پێکدادانی توند هەردوو کاتژمیر دوای دەست پێکردنی ئاگر بەسته‌که‌ ڕاپۆرت کراوە. دەنگی ئامبۆڵانسان لە شاری کەرەم شالۆم لە باشووری ئیسرایل بیستراوە، کە وێدەچێت ئاکامی ئەو موشەکانە بێت ملیتانەکانی فەلەستینی دەیانهاوێن.

ئافیسی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسڕایل بنجامین نه‌تان یاهوو لێکداوانێکی دەرکرد تێدا لۆمه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر ملیتانه‌کانی غه‌زه‌ "بە شێوەیەکی ئاشکرا و سەرسوورماوانە" پێ شێلی ئاگر بەسی سێ رۆژانە ده‌که‌ن.

پێش ئەوەی تۆپخانەی مووشەکان ڕۆژی هەینی بۆ ماوەی چەند کاتژمێران کۆتایی پێ بێت و خەڵک لە غەزە بگه‌ڕێنه‌وه‌ سەر شەقامەکان ئیسڕایل کوتی پێنج لە سەربازانی بە هۆی هێرشی مووشەکێک گیانیان لە دەست دا.

ئیسڕایلی یەکان دەڵێن ٦١ سەربازیان و هه‌روه‌ها سێ مەدەنیان لە حەوتووی شەڕدا کۆژراون. فەلەستینێکان دەڵێن ژمارەی کوژراوان لە غەزە لە ١،٤٠٠ کەس تێدەپەرێت.

تەقەوەستاندنی ٧٢ کاتژمێری نێوان ئیسڕایل و حەماس لە سەرەتا دا زوویەکی ڕۆژی هەینی لە کەرتی غەزە دەستی پێکرد. وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەوەی باس کرد چلۆن تەقەوەستاندن وێدەچێت بەڕێوەبچێت.


"وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا"

"ئێسڕایل لە توانانی دا دەبێت درێژە بە کردارەکانی بەرگری لە خۆ کردن لە بەرامبەر ئەو تونێلانە بدات کە لە پشتەوەی هێڵەکانی خۆیەتی، و فەلەستینێکان لە توانایان دا دەبێت یارمەتی خواردەمەنی، دەرمانی، مرۆڤایەتی یان پێ بگات و لە توانایان دا بێت بە بریندارەکان ڕابگەن."

وەزیری دەرەوە هوشداری دا کە تەقەوەستاندنەکە بۆ هەمیشە نیە، و وەک دەرفەتێک وەسفی کرد.

XS
SM
MD
LG