وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانێکی تایبەتی دەستپێکردووە بۆنۆ وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئایا مایک پەمپێیۆ سەرکەوتوو دەبێت لەم سەردانەیدا بۆ دڵنیاکردنەوەی هاوپەیمانەکانی؟
مایک پەمپـێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەینی لە چاوپـێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکا و لە میانەی سەردانەکەی بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی دەبەستێت سەبارەت بە هەژمونی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پەمپـێیۆ گوتی بە دەیان وڵات بۆ کۆنگرەکە بانگهێشت دەکرێن کە لە هەردوو ڕۆژی 13 و 14 ی مانگی دوو لە وڵاتی پـۆڵەندا بەڕێوەدەچێت. گوتیشی لە کۆنگرەکە سەنگی دەخرێتە سەر سەقامگیری و ئاشتی و ئازادی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمانەش هەموویان پـێویستیان بەوەیە ئێران ناسەقامگیری نەنێتەوە و کۆتاییبهێنێت بە هەژمونی خۆی لە ناوچەکە.
لهگەڵ ئازاد شهریفی، لێکۆڵهری سیاسی سهبارهت به هاوپهیمانی ئهمهریکا دژی کۆماری ئیسلامی وتووێژمان کردوە.