کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت چه‌کدارانی گروپی ئیسلامی به‌رده‌وامن له پـێشڕه‌وی له ناوچه گوندیـیه‌کانی پارێزگای ئیدلیب له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که و ڕۆژی هه‌ینی توانیویانه هه‌ردوو گوندی موعته‌رم و ئورم ئه‌لجۆز کۆنترۆڵ بکه‌ن که ده‌که‌ونه سه‌ر ڕێگای حه‌له‌ب - لازقیـیه.
کۆمه‌ڵه‌که ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند چه‌کداره‌کانی هاوبه‌ندی ناسراو به " جه‌یش ئه‌لفه‌تح" ئه‌م پـێشڕه‌ویـیه‌یانکردووه پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی پـێـنجشه‌ممه شارۆچکه‌ی ئه‌ریحایان له‌و پارێزگایه داگیرکرد.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا هه‌واڵی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له ئه‌ریحا پشـتڕاستکرده‌وه و له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌شکری ڕایگه‌یاند پاش شه‌ڕی قورس له دژی چه‌کداران له‌و شاره کشانه‌وه‌ته‌وه. به‌مه‌ش زۆربه‌ی پارێزگای ئیدلیب له ژێر ده‌سـتی گروپه ئیسلامیـیه‌کاندایه.
جێی ئاماژه‌یه جه‌یش ئه‌لفه‌تح له سه‌ره‌تای مانگی سێی ئه‌مساڵ پـێکهات و ژماره‌یه‌ک گروپی ئیسلامی له‌خۆگرتووه، له‌وانه به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده، گروپی ئه‌حرار ئه‌لشام، جوند ئه‌لئه‌قسا، فه‌یله‌ق ئه‌لشام، لیوای حه‌ق له ریف ئیدلیب، جه‌یش ئه‌لسووننه، ئه‌جناد ئه‌لشام. هه‌تا ئێسـتا له دژی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د شه‌ڕیان کردووه و چه‌ند جارێـکیش له‌گه‌ڵ داعشدا به‌شه‌ڕهاتوون.