Accessibility links

هێزەکانی تورکیا لە باکوری ڕۆژئاوای عەفرین 6 ئەندامی هێزە کوردیـیەکان دەکوژن


خۆپـیشاندانی خەڵکی گوندی سوورکێ لە دژی بۆردومانی تورکیا، پـێـنجشەممە 8 ی نۆی 2016
خۆپـیشاندانی خەڵکی گوندی سوورکێ لە دژی بۆردومانی تورکیا، پـێـنجشەممە 8 ی نۆی 2016

هێزەکانی لەشکری تورکیا لە باکوری ڕۆژئاوای کانتۆنی عەفرین 4 شەڕڤانی بەرگری خۆجێی و 2 ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی کوردیـیان کوشتووە و هەروەها 7 ی دیکەیان بریندارکردووە.

بەپـێی گەواهیدەران و هێزە کوردیـیەکان پاش نیوەڕۆی چوارشەممە سەرەتا هێزەکانی تورکیا بە چەکی قەناس تەقەیان کردووە لە پاسەوانی خاڵی باتمانی هێزەکانی بەرگری خۆجێی لە نزیک گوندی سوورکێی سەر بە شارۆچکەی ڕاجۆ.

شەڕڤانێـک بە ئامینە مستۆ پەیامنێری دەنگی ئەمەریکای گوتووە قەناسەکە گولـلەی ناوە بەسەری پاسەوانەکە و لەو دەمەی چوون بە هانایەوە و لە دەوری پاسەوانەکە کۆبوونەتەوە، هێزە تورکیـیەکان بە دۆشکە و تۆپ و خومپارە لێی داون.

تورکیا لای خۆیەوە دەڵێت بۆردومانەکەی لە وەڵامی تەقەی هێزە کوردیـیەکان بووە، بەڵام دانیشتوانی گوندی سوورکێ بە پەیامنێری دەنگی ئەمەریکایان گوتووە پاش تۆپـبارانەکە هەندێـک تەقە لە دیوی ئەمانەوە کرابوو.

هێزە کوردیـیەکان لای خۆیانەوە ڕەتی دەکەنەوە تەقەیان کردبێت و دەڵێن ئەوان هیچ وەڵامیان نەداوەتەوە، چونکە فەرمانیان پـێکراوە تەقە نەکەن.

بەیانی ئەمڕۆ پـێـنجشەممە خەڵکی ناوچەکە و دەوروبەری بە خۆپـیشاندانی ناڕەزایی دژی بۆردومانەکەی تورکیا بەرەو سنوورەکە ڕۆیشتوون. لە ئێستادا ناوچەکە ئارامە.

ئامینە مستۆ پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا سەردانی نەخۆشخانەی عەفرینی کرد و چاوی بە ژمارەیەک لە بریندارەکان کەوت.

بریندارانی ئاکامی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر خاڵێـکی هێزە کوردیـیەکان لە عەفرین
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:25 0:00

XS
SM
MD
LG