Accessibility links

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت 36 کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی بە داعشەوە دەستگیرکردووە


عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا لە چوار پارێزگا، دەسەڵاتدارانی تورکیا 36 کەسیان بە گومانی پەیوەندیان بە داعشەوە دەستگیرکردووە.

یەرلیکایا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، پۆلیس ئەو گومانلێکراوانەی دەستگیر کردووە کە یارمەتی دارایی و پێداویستیەکانی دیکەیان بۆ گروپەکە دابینکردووە.

وەزیرەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا پۆلیس دەستی بەسەر چەندین دەمانچە و چەکی بێ مۆڵەتدا گرتووە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG