Accessibility links

مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی سێ شاخەوانی کورد لە نەغەدە


please wait

No media source currently available

0:00 0:52:39 0:00
Direct link

تیمێک لە شاخەوانانی کاویان لە شاری نەغەدە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەیانەویست بەرەو شاخی "ڕندوڵە" بچن، لە بەرزاییەکانی ئەو شاخە دەکەونە ژێر ڕنووی بەفر و دوو لە شاخەوانان خۆیان ڕزگار دەکەن بەڵام سێ کەسیان بێسەروشوێن دەبن.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو پاش شەش ڕۆژ هەوڵ و کۆششی خەڵک و تیمەکانی شاخەوانان و گرووپی مانگی سوور، سەرئەنجام تەرمی سێ شاخەوانەکە دەدۆزنەوە و دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری شنۆ، ڕۆژی پێنجشەممەش لە دامێنی کێوی سوڵتان بەیاقووبی ئەم شارە بە خاک سپێردران.

سەبارەت بە چۆنیەتی ڕووداوەکە و هاوکاری هەمەلایەنەی خەڵکی ناوچەکە لە دۆزینەوەی شاخەوانەکان لە بابەتی ڕۆژ میوانداری هەریەک لە کورد نژاد ئیبراهیمی، چالاکی سیاسی بنکە لە فینلاند و دیاکۆ مورادی ڕۆژنامەوان و چالاکی مافەکانی مرۆڤ، لە نەرویژ کراوە.

ئیبراهیمی ئاماژە بەوە دەکات کە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ هاوکارییەکی لە دۆزینەوەی ئەو شاخەوانانەدا نەکرد.

مورادی باس لەوە دەکات کە خەڵک ئامادە نەبوون تەرمەکان جێ بهێڵن و بەردەوام بوون لە گەڕان بۆ دۆزینەوەیان، ئەوەش سەلماندنی نمونەی یەکگرتوویی و پاڵپشتی و هاوخەمی لەنێو کۆمەڵگای کوردستان و بە تایبەتی لە نێو ناوچەی نەغەدە و شنۆدا خۆی دەبینێتەوە، واتا هێمایەکی کولتووری و کۆمەڵایەتی سەلماند.

مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی سێ شاخەوانی کورد لە نەغەدە
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:25 0:00

XS
SM
MD
LG