Accessibility links

هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کرماشان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی کیومەرس ئەمیری


کیومەرس ئەمیری‌کەلەجۆیی
کیومەرس ئەمیری‌کەلەجۆیی

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕادەگەیەنێت، هێزە ئاسایشییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری کرماشان بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی مانگی دوازدەی ٢٠٢٣ بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کیومەرس ئەمیری کەلەجۆیی و ماڵەکەیان پشکنیووە.

ناوبراوە کە بە 'لەک ئەمیر' ناسراوە ڕۆژنامەنووس و توێژەرە و بە هۆی چالاکی فەرهەنگی و ئەدەبی بەردەوام لە ژێر گوشاری حکومەتدا بووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە ئەم ڕێکخراوە ئاماژەی پێدەکات، دوای ئەوەی ئەو توێژەرە داوای بەڵگەی یاسایی بۆ پشکنینی ماڵەکەی دەکات، ئەوهێزانەی حکومەت دەست بە هەڕەشەکردن دەکەن و دۆخێکی مەترسیدار دەخوڵقێنن. تەنیا نووسراوەیەکی ناڕوون پیشان دەدەن کە تەنانەت ڕێگە نادەن ئەو شاعیرە نوسراوەکە بخوێنێتەوە. .

وەک ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاگایی دەدەن، ئەوە یەکەم جار نییە کە گوشار بۆ سەر ئەو توێژەر دەهێنرێت. بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی حکوومەتی ٢ ساڵ پێشتریش لە سەرەتای بەڕێوەبردنی جەژنی نەورۆز هێرش دەکەنە سەر گوندی 'کەلەجۆب' سەر بە فیرۆزئابادی شاری کرماشان و بە دوای ناوبراودا گەڕاون بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەڕێوەبردنی ئەو بۆنەیە بکەن.

لەک ئەمیر شاعیرێکی ناسراوی کوردە کە زیاتر بە شێوەزاری لەکی شیعر دەهۆنێتەوە و لە نێو بەرهەمەکانیدا کە چاپکراون و بڵاوکراونەتەوە ئاماژە بە کۆمەڵە چیرۆکەکانی "شینێک بۆ تۆ" و "گۆرستانی بەستوو" دەکات.

هەر لەم نێوەندەدا، چەندین کۆڕ و شەوە شعرەکانی لە لایەن حکومەتەوە پێشیان پێ‌گیراوە و ڕێگایان نەداوە بەڕێوەبچن.

XS
SM
MD
LG