Accessibility links

مێزگرد: شۆڕشی ژینا و ئاکامەکانی


زیاتر لە دە مانگ لە مەوبەر، ژینا ئەمینی، کیژێکی سەقزی، لە دەمێکدا لە لایەن پۆلیسی "گەشتی ئێرشاد" سەر بە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو گیانی لە دەست دا. هەر چەند حکوومەت گوتی گوایە گرفتی تەندروستی وای کرد کۆتایی بە ژیانی ژینا بێت، بەڵام خەڵک حکوومەتیان تۆمەتبار کرد کە بە هۆی لێدان لەسەری گیانی لەدەستداوە.

هەر زوو دوای مەرگی ژینا، خەڵکی شاری سەقز و پاشان خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستانی ئێران دەستیان بە خۆپێشاندان کرد و شەقامەکان بوون بە لێدان و پێکدادانی هێزەکانی حکومەتی لە لایەک و بەرگری و ناڕەزایەتی دەڕبڕینی کۆمەڵانی خەڵک لە لایەکی دیکەوە. ئەو خۆپێشاندانە سەرانسەرییانە ئیران و بگرە وڵاتە جۆربەجۆرەکانی جیهانیشی گرتەوە و بوو بە سەردێری هەواڵی گەلێک لە میدیاکانی جیهان.

لەم مێزگردەی دەنگی ئەمەریکادا سێ مێوان بەشدارن:

شلێر باپیری لە ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ڕێکخراوەکەیان بوو بە سەرچاوەی هەواڵەکانی نێو ئێران لە دەمی خۆپیشاندانەکاندا

ئەسرین ئەسکەندەری لە "بزاڤی ڕۆشنگەری ژنانی کوردستان"

و چیا عەلیار چالاکوانی سیاسی

تاوتوێی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان و دامرکاندنەوەی ئەو خۆپیشاندانانە دەکەن کە لایەن گەلێک لە چالاکوانانەوە بە "شۆڕشی ژینا" ناسراوە.

لەم مێزگردەدا، کە سەلاحی پیرۆتی میوانداری دەکات، هەروەها تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی پشتیوانیی خەڵک لە ئێران، نەخشی چالاکانی نێوخۆی ئێران، نەخشی ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان و ئێران و ئاسۆی بوونی سیستمێکی دێمۆکڕاتیک لە ئێراندا دەخرێتە بەرباس.

دەقی مێزگردەکە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:44:50 0:00

XS
SM
MD
LG