Accessibility links

گرفتی پەنابەران لە تورکیا


وڵاتی تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ملیۆنان پەناخواز تیایدا دەژین و بەردەوام کۆچبەران لە وڵاتانی دراوسێیەوە ڕوویتێدەکەن.

کۆمەڵێک لە چالاکوانان و جودابیرانی کوردیش هەر لە سەرەتای دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕوویان لە تورکیا کردووە و تا بتوانن بگوازرێنەوە بۆ وڵاتی سێهەم. ئەمەش لە کاتێکدایە کە شەڕی سوریا و ئەفغانستانیش هاتنی پەناخوازانی بۆ ئەو وڵاتە زیاتر کرد و لە ساڵی ڕابردووشەوە شەڕی سەپێندراوی ڕووسیا بەسەر ئۆکرانیا، شەپۆلێکی پەنابەرانی ئۆکرانیشی بۆ ئەو وڵاتە زیاد کرد.

پەنابەران لە تورکیا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگ دەبنەوە کە خۆی لە خۆیدا ئەو وڵاتە بە بارێکی سەختی ئابوریدا تێدەپەڕێت.

لەم بەرنامە تایبەتەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا، سەلاح پیرۆتی تاوتوێی ئەم بابەتە لەگەڵ دوو میواندا دەکات کە هەردووکیان ئەزموونی پەنابەرێتییان هەیە.

ئازاد ڕۆستەمی، بەرپرسی ناوەندی نووسەرانی کوردستان لە نۆڕوێژ.

هیوا مەولانیا، پەناخواز و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا باس لە ئەزموونی ژیانی پەنابەرێتی خۆیان دەکەن.

ڕۆستەمی کە پێشتر ماوەیەک وەک پەناخواز لە تورکیا دەژیا دەڵێت ڕێکخراوەکەیان "بەردەوام لە هەوڵدا بووە کە لە ڕێگای پەیوەندیگرتن بە ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤەوە لە دەرەوەی وڵات بتوانن ئەندامەکانیان کە ئێستا وەک پەناخواز لە تورکیان بۆ وڵاتی سێهەمیان بگوازنەوە."

مەولانیا کە ساڵانێکە لە تورکیا وەک پەناخواز دەژی، سەبارەت بە ئەو مەترسییە دەدوێت کە "بۆ سەر ژیانی پەناخوازان هەیە" و ئەزموونی خۆی دەگێڕێتەوە کە چەند مانگ پێش لە ماڵەکەی لە شاری وان هێرشی کرایە سەر.

please wait

No media source currently available

0:00 0:33:17 0:00

XS
SM
MD
LG