Accessibility links

بوژانەوەی کولتوریی و شارستانی دەشتی نەینەوا لەلایەن ڕێکخراوێکی حکومەتی ئەمەریکا و چەند زانکۆیەکی جیهانی


بەهۆی شەڕی داعشەوە زیانێکی زۆر بە ناوچەکانی دەشتی نەینەوا گەیشت، بە تایبەتی بەو ناوچانەی ئێزدی و کاکەیی و کرستیان و شەبەک و تورکمان لێی دەژین.

زانکۆی نۆتردام هاوبەشێیەکی ئەکادیمی هەیە لەگەڵ ڕێکخراوی گەورەی ئەمەریکایی USAID ، زانکۆی پۆردۆ، زانکۆی ئیندیانا، زانکۆی دهۆک و پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی ئاشتی نێودەوڵەتی پێکەوە پانێڵێکی گفتوگۆیان لە واشنتنی پایتەخت سازکرد سەبارەت بە گەڕاندنەوەی شاڕێگەی کولتوریی و نەریتییەکان لە دەشتی نەینەوا. هاوکارمان دەخیل شەممۆ میوانی ئەو پانێڵە بوو.

لە ساڵی 2020، پرۆگرامی LASER PULSE کە لەلایەن USAID کۆمەکی دارایی دەکرێت، دەستی بە کاری مەیدانی کرد لەسەر پڕۆژەیەک بۆ پشتگیریکردن لە گەڕاندنەوەی پراکتیزە کشتوکاڵییە گرنگەکانی کولتوور و دووبارە بونیادنانەوەی پەیوەندی ئایینی و کۆمەڵایەتی لە باکووری عێراق.

دەخیل شەمۆ باس لە کۆمەڵێک تەوەری گرنگ دەکات کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەیە بە کەمایەتییە ئاینی و کولتوری و نەتەوەییەکانی دەشتی نەینەوا کە تێکڕا لە پڕۆژەیەکی هۆشیاری و پراکتیکیدا لەلایەن چەند زانکۆیەک و بە کۆمەکی دارایی رێکخراوە گەورەکەی ئەمەریکا USAID بەڕێوەدەبرێت. پارێزگاریکردن و برەودان بە شارستانیەتی ئەو ناوچە کولتوری و مێژوویانە هەوڵگەلێکی ڕژدن لە پێناو پەرەپێدانی شارستانی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە.

* لە ڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتوێژەکەی دەخیل شەمۆ ببن...

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:42 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG