Accessibility links

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی داوای یارمەتی دەستبەجێ بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە دەکات  


بە پێی ڕاپۆرتان تا ڕۆژی پینجشەممە لە ئاکامی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی دووشەممە و سەدان بوومەلەرزەی تری پاش ئەوە حکومەتی تورکیا گرفتێکی زۆری هەیە تا بتوانێت مامەڵە لەگەڵ دۆخەدا بکات.

کەش و هەوای زستان و ئە زیانانەی بە ڕێگاوبان و فڕۆکەخانەکان کەوتوون، بەربەستی بۆ یارمەتیدانی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە هەم لە تورکیا و هەم لە سوریادا دروست کردووە. لە هەمانکاتدا حکومەتی تورکیا بە توندی کەوتۆتە بەر ڕەخنە و هێندێک دەڵێن وەڵامی حکومەت بۆ کارەساتەکە زۆر خاو بووە.

سۆلی ئۆزەل ماموستای زانکۆی کادیر لە ئەستەنبوڵ دەڵێت، "حکومەت هێشتا ئامادە نەبووە."

سەبارەت بە کارەساتی بوومەلەرزەکان، ئەیا مەجزووب، جێگری بەڕێوەبەر بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریکا لە ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی قووڵی خۆی بۆ ئەو بنەماڵانەی کە ئازیزانی خۆیان لەو کارەساتەدا لەدەستداوە گوتی کە سەدان هەزار کەس لە سەرانسەری تورکیا و سوریا زیانیان وێکەوتوون. لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی ئەو ناوچانە کە پێشتر بە هۆی چەندین ساڵ شەڕ و پێکدادان وێران بوون، بەرەوڕووی ئاستەنگی زیاتر دەبنەوە و ئەو وێرانییە ئاستەنگێکە بۆ ئەوەی کۆمەگی مرۆڤایەتی بگاتە بوومەلەرزەلێدراوەکان.

هەروەها ئاگایی دەدات کە "چوار ملیۆن کەس لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئوپوزسیۆن لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا ناچارن کە لە دۆخێکی زۆر نالەباردا بژین لە دەمێکدا لە چاودێری تەندروستی بێبەشن."

ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوەکە جەختی کرد "کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەبێت دەستبەجێ سەرچاوەکان کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی لە هەوڵەکانی ڕزگارکردن لە باکووری سوریا پشتیوانی بکات. حکومەتی سوریا دەبێت بە بێ سنووردار کردن رێگەی هاوکاریکردن بۆ هەموو ئەو ناوچانە بدات کە بە هۆی بوومەلەرزە زیانیان پێگەیشتوون."

زۆر بە توندیش داوای کرد کە هەموو لایەنەکان بە تایبەتی حکومەتی سوریا و هێزەکانی ڕووسیا دەستبەجی هێرشەکان بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و ژیرخانی مەدەنی و هێرش هەڕەمەکی بۆ سەر ناوچەکە ڕابگرن.

ڕێکخراوەکانی یارمەتیدەری نێونەتەوەییش لەو نێوەدا بانگەوازی خەڵک دەکەن کە بۆ ئەم دۆخە یارمەتیدەر بن.

ڕێکخراوی مانگی سووری نێونەتەوەیی لە داوایەکی گشتی دا ڕادەگەیەنێت هەوڵیان وەڕێخستووە کە هەزاران کەس ڕزگار بکەن کە هێشتا لە ژێر بیناکان و خانووبەرە ڕووخاوەکاندا ماونەوە. ئەو ڕێکخراوە کە بنکەکانی لە تورکیا و سوریادا هەیە بە تایبەتی داوای تەنگەتاوی بۆ کۆکردنەوەی خێوەت، سۆبە و جل و بەرگی گەرم کردووە.

ئەو ڕێکخراوە ئاماژە دەکات کە خەریکی دابینکردنی خواردەمەنی بۆ لانی کەم ٥٠٠٠ کەسن کە لە ئەو ماوەیەدا وەک کومەگ بۆیان دابینکراوە.

لە ئەو نێوەدا، ڕێکخراوی سندووقی دراوی منداڵان سەر بە ڕێکخراوی یو ئێن – یونیسێف – دەڵێت لە ئێستادا لە سوریان و کومەک بۆ ئەو منداڵانە دابین دەکەن کە لە بنەماڵە جیا بوونەتەوە و یان بێ سەرپەرست ماونەوە.

ئاماری گیان لەدەستدانەکان تا ڕۆژی پینجشەممە لە تورکیا و سوریا 21 هەزار کەس تێپەڕاند.

XS
SM
MD
LG