Accessibility links

گوتەبێژێـک: بەرەی نوسرە هێرشی کردووەتە سەر ناوچەیەکی نزیک عەفرین و لە ئاکامدا 12 چەکداری کوژراون


شەڕ و پـێـکدادان لە نێوان هێزەکانی جەیش ئەلسواری ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و چەکدارانی بەرەی نوسرە و ئەحراری شام لە نزیک سنووری عەفرین ڕوویانداوە و لە ئاکامدا شەڕڤانێـکی جەیش ئەلسوار گیانی لەدەسـتداوە و ژمارەیەک لە چەکدارانی نوسرە و ئەحراری شام کوژراون.

عیماد عومەر گوتەبێژی جەیش ئەلسوار لە لێدوانێـکی تایبەتدا بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی دوێنێ دووشەممە لە کاژمێر چوار گروپێـک چەکداری بەرەی نوسرە هێرشیان کردووەتە سەر شوێنێـکیان لە ناوچەی ئعزازە کە لە نزیک عەفرینە و لە ئاکامدا 12 چەکداری بەرەی نوسرە کوژراون.

پاشان گوتی لە ئێسـتادا ڕەوشەکە ئارام بووەتەوە و هێزەکانی جەیش ئەلسوار لە ئەوپەڕی ئامادەیـیدان.

جێی ئاماژەیە جەیش ئەلسوار لە چەند گروپێـکی ئۆپـۆزسیۆن پـێکهاتووە و زۆربەیان لە ناوچەکانی پارێزگای حەلەبن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:01 0:00

XS
SM
MD
LG