لە کەیسێکی زۆر گرنگدا بۆ تاقیکردنەوەی سنوورەکانی ئازادی بیرورا دەربرین، دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ بریار دەدات ئاخۆ نکۆڵی کردن لە کۆمەڵ کوژی ئەرمەنیەکان لە لایەن تورکیای عووسمانیدا لە ساڵی 1915 کە " ژینوساید" بوە تاوانە.
کەیسەکە بە هۆێ بریاری دادگاکردنی Dogu Perincek بوە کە رامیار زانێکی تورکە، لە لایەن دادگایەکی سویدیەوە لە ساڵی 2007 ، کە بە ئاشکرا ووتبووی ژینوساێدی ئەرمەنیەکان درۆیەکی گەورەی نێۆنەتەوەییە.
دادوەری گەورەی دادگای تاوانەکانی مافەکانی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپا کە خاوەنی دوواترین بریارە، بریارە لە رۆژی پێنجشەممە لە گوێراگرتنێکی گشتیدا و بە ئامادە بوونی نوێنەرانی هەردوو کۆمەڵگای تورک و ئەرمەنیەکان بریارەکە رابگەینی.