Accessibility links

داعش دەیان عێراقی دەستگیر دەکات


کاربەدەستانی ئاسایش دەڵێن چەکدارانی داعش بەلایەنی کەم 70 کەسیان لە ناوچەیەکی دووری ڕۆژئاوای عێراق گرتووە، ئەمەش دوابەدوای خۆپیشاندانێکی دەگمەن دژ بە کوشتنی کەسێکی ناوچەکە لەلایەن ئەو گروپە تونڕەوەوە.

کاربەدەستان دەڵێن خۆپێشاندانەکەی سەدان لە دانیشتوانی ڕوتبە لە پارێزگای ئەنبار بەهۆی کوشتنی مونیر ئەلخوبەیسی لە سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە سەریهەڵدا. خوبەیسی بەهۆی کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی ئەو گروپە توندڕەوەوە کوژراوە. ئەو کوشتنەش بەهۆی دوژمنداری کۆنی نێوان دوو خێڵەوە بووە.

عید ئەماش وتەبێژی پارێزگاری ئەنبار کوشتنی ئەلخوبەیسی و هۆکاری خۆپیشاندانەکەی پشتڕاست کردەوە. کاربەدەستان دەڵێن ئەوان نازانن ئەو کەسانەی کە دەسگیر کراون بۆ کوێ براون.

لەلایەکی ترەوە هەر لە ئەنبار کە بەشێکی زۆری لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعشدایە، بۆمبێکی لاڕێگا بە کاروانی پاسەوانانی سنووردا تقییەوە. پێنج ئەفسەر کوژران.

XS
SM
MD
LG