هه‌ر وه‌ک پـێشـبینی ده‌کرا جۆزێف بلاته‌ر بۆ جاری پـێـنجه‌م پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پـێی (فیفا) ی گرته‌ده‌ست، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ڕکه‌به‌ره سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی شـازاده عه‌لی بن حسێن کشایه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی له کۆنگره‌ی سـاڵانه‌ی ئه‌م ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیـیه له زیورخی سویسرا پـرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ڕێوه‌چوو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێ. له گه‌ڕی یه‌که‌م بلاته‌ر 133 ده‌نگی به‌ده‌سـتهێنا و شازاده عه‌لی 73 ده‌نگ، بۆیه بڕیاردرا گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان سازبکرێت، چونکه به پـێی یاساکه ده‌بێت له گه‌ڕی یه‌که‌م به لایه‌نی که‌م 140 ده‌نگ به‌ده‌سـتبهێنێت تاوه‌کو به براوه ڕابگه‌یه‌ندرێت.
به‌ڵام به ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له سـازکردنی گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدانه‌که شـازاده عه‌لی کشایه‌وه و به‌مه‌ش بلاته‌ر جارێـکی دیکه به سه‌رۆکی ده‌زگاکه ڕاگه‌یه‌ندرا که ماوه‌که‌ی چوار سـاڵه.
بلاته‌ر بڕیاری داوه ده‌سـتبه‌جێ چاکسـازی بکات پاش ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیـیه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی باڵا له ده‌زگاکه‌ی ئاشکرابوو.