ئۆفیسی دادپارێزی گشتی ئه‌ستانبوڵ ده‌ستیکردووه به لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌یه‌کدا پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی دیمه‌نی ڤیدیۆیی ماشێنی بارهه‌ڵگر که باری فیشه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان هه‌ڵگرتووه.
له ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی جهمهوریهتدا هاتووه ئه‌مه‌ش سه‌لماندنه که ئه‌و کاروانی ماشێنه بارهه‌ڵگرانه به فرمانی ده‌زگای میتی تورکیا له ڕێدابووه به‌ره‌و سوریا بۆ گه‌یاندنی چه‌ک به سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌ناتۆڵیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی نوسیویه جان دوندار سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی جه‌مهوریه‌ت له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه به‌هۆی شیانی شکاندنی یاساکانی دژه تێرۆره‌وه.
ڕۆژنامه‌ی جه‌مهوریه‌ت له تورکیا ده‌نوسێت وێنه‌کان ڕووداوێک ده‌گێڕنه‌وه که له مانگی یه‌کی ساڵی 2014 دا ڕوویداوه کاتێک ده‌سه‌ڵاتداران کاروانی ماشێنه بارهه‌ڵگره‌کان ڕاده‌گرن و ده‌بێته کێشه له‌گه‌ڵ کارمه‌ندانی ده‌زگای میتی تورکیادا.
کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت جه‌ختیان ده‌کرده‌وه له‌وه‌ی ماشینه‌کان یارمه‌تی و کۆمه‌کی مرۆییانه‌یان پێبووه و ده‌شڵێن ئه‌و پشکنینه به‌شێک بووه له پیلان گێڕانی فه‌تحوڵا گوله‌ن بنکه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ لاوازکردنی حکومه‌ت.
ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی فرمانی ئه‌و پشکنینه‌یان دابوو، له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ده‌ستگیرکراون له تورکیا.