له‌شکری تورکیا ده‌ڵێت میلیشیا گومانباره کو‌رده‌کان هێرشی خومپاره‌ییان کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا و به دواشیدا له‌شکر وه‌ڵامی خۆی داوته‌وه وه‌ک تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
له ڕاگه‌یاندنێکدا که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی له‌شکری تورکیا بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت له‌و هێرشه خومپاره‌ییه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا بۆسه‌ر سه‌ربازگه‌ی هه‌کاری هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه.
ئه‌م سه‌ربازگه‌یه ده‌که‌وێته نزیک سنوره‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و ئێران‌دا.
وێڕای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له نێوان حکومه‌تی تورکیا و سه‌رهه‌ڵداوانی پارتی کرێکارانی کوردستان به‌ڵام ناوبه‌ناو ئه‌م هێرشکردنه سه‌ر یه‌کتریه هه‌ر هه‌یه.
پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیادا به مه‌به‌ستی کۆتاییهێنانه به قه‌یرانی وڵاته‌که که له‌وه‌تای ساڵی 1984 ه‌وه هه‌زاران که‌سی له هه‌ردوولا تیادا کوژراون.
وه‌ها بڕیاره ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا و ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که ڕۆژی سێشه‌ممه به‌شداری له مه‌ڕاسیمی کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی نوێ‌دا بکه‌ن له ناوچه‌ی هه‌کاری.