ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا زیانه گیانییه‌کانی هێرشه خۆکوژییه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی هه‌ولێری ڕاگه‌یاند.
له‌و هێرشه‌دا وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن دوو که‌س کوژراون و 8 که‌سیش بریندارن.
سێ که‌س له برینداره‌کان برینه‌کانیان سه‌ختن و نه‌شته‌رگه‌ری تایبه‌تیشیان بۆ کراوه.
بڕیاره ته‌رمی هه‌ردوو کوژراوه‌که بگوێزرێنه‌وه بۆ تورکیا.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له کۆنفراسه‌که بووه و له‌م باره‌یه‌وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.