وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن داوا له هاوپه‌یمانێتی به ڕابه‌رایه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌کات هێزی زه‌مینی بۆ وڵاته‌که‌ی ڕه‌وانه‌بکات.
ڕیاز یاسین که ئێسـتا له سعودیـیه‌یه ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌مه‌ی بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فڕانس پـرێس ڕاگه‌یاند و گوتی هێرشه ئاسمانیـیه‌کان به ته‌نها به‌س نیـن.
هاوکات ئاژانسه‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕێـکخراوه ناحکومیـیه‌کان نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه له باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به خه‌ڵکی سیڤیلی یه‌مه‌ن ده‌که‌ون و هه‌روه‌ها مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی مرۆیی ده‌کرێت، وه‌کو ئاواره‌بوون و بێ خۆراکی و داوده‌رمان.
هه‌ر شه‌وی سێشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 37 که‌س کوژران و نزیکه‌ی 80 که‌سی دیکه برینداربوون، کاتێـک بۆرده‌مانی کارگه‌یه‌کی شیر و ماست کرا له شاری حه‌دیده‌ی ڕۆژئاوای یه‌مه‌ن. حوسیـیه‌کان ده‌ڵێن فڕۆکه‌ی هاوپه‌یمانێتی سعودیـیه هێرشه‌که‌ی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام میدیاکانی سه‌ر به وڵاتانی هاوپه‌یمانان ده‌ڵێن حوسیـیه‌کان خۆیان به تانک تۆپـبارانی کارگه‌که‌یان کردووه.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی زه‌مینیش، ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان، حوسیـیه‌کان توانیویانه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک پـێشڕه‌وی بکه‌ن، له‌وانه کۆنترۆڵکردنی بنکه‌یه‌کی له‌شکری له نزیک ته‌نگه‌ی باب ئه‌لمه‌ندبی ستراتیژی له‌سه‌ر ده‌ریای سوور.