هه‌زاران که‌س به‌شداریـیان له ڕێوڕه‌سمی به خاک‌سـپاردنی نووسه‌ر و ڕوناکبیری کورد یه‌شار که‌مال کرد، له نێویاندا ده‌یان ڕێبه‌ر و کاربه‌ده‌سـتی سیاسی و نووسه‌ر هه‌بوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێوڕه‌سمه‌که له ئسته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په و عه‌بدوڵڵا گول سه‌رۆکی پـێشـووی تورکیا و که‌مال کیلیچدارئۆغلوو به‌شداریـیان کرد.
ئه‌م ڕووناکبیر و ڕۆمانووسه‌ره‌ی کورد که به زمانی تورکی ده‌ینووسی، به ده‌یان ڕۆمان و نووسینی به نرخی بۆ مرۆڤایه‌تی جێهێشـتووه، له‌وانه ڕۆمانی حه‌مه دۆک، ته‌نه‌که، کاریته ( ئه‌و دیووی چیا، زه‌وی ئاسن و ئاسمانی مس).
یه‌شار که‌مال که ڕۆژی شه‌ممه له ته‌مه‌نی 91 سـاڵی له ئسته‌نبوڵ کۆچی دوایی کرد، له نووسینه‌کانیدا سه‌نگی ده‌خسته سه‌ر سته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیـیه‌کانی ناو تورکیا، ئه‌مه‌ش دووچاری کێشه‌ی کردبوو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا. باسی له ده‌ره‌به‌گایه‌تی ده‌کرد، هه‌روه‌ها به‌رگری له مافی کورد و پـێـکهاته‌کانی دیکه‌ی تورکیا ده‌کرد.
سـاڵی 1995 دادگایی کرا به تاوانی نووسینێـکی له گۆڤاری دێرشبیگلی ئه‌ڵمانی که تیایدا له‌شـکری تورکیای به وێرانکردنی گونده کوردیـیه‌کان تاوانبارکرد.