کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانیان و هێزی زه‌مینیـیان به لایه‌نی که‌م 77 چه‌کداری توندڕه‌ویان کوشتووه له ناوچه‌یه‌کی خێڵه‌کی له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌یان له نزیک سنووری ئه‌فغانسـتان.
له‌شکری پاکسـتان ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی له به‌یانی ئه‌مڕۆدا له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـکی گه‌ڕان و پشـکنین له ناوچه‌ی خه‌یبه‌ر زیاتر له 18 چه‌کدار کوژراون. هه‌روه‌ها له شه‌وی پـێنجشه‌ممه‌ش 10 چه‌کداری دیکه‌یان کوشتووه و هاوکات به هێرشی ئاسمانیش 17 چه‌کداری دیکه‌ش کوژراون که یه‌کێـکیان فه‌رمانده‌یه‌کی چه‌کداره‌کان بووه و به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئۆزبه‌کی بووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێزه‌کانی ئاسایشی پاکستان ڕۆژی هه‌ینی له بۆسه‌یه‌کدا له دۆڵی ته‌ره‌حی خه‌یبه‌ر 32 چه‌کداریان کوشتووه که گومان ده‌کرێت تێرۆرست بووبن. له‌شکر ده‌ڵێت ئه‌و چه‌کدارانه به‌ره‌و سنووری ئه‌فغانسـتان ده‌چوون.
ئه‌م هه‌واڵانه پاش چه‌ند ڕۆژێـک دێن له‌وه‌ی چه‌کدارانی تاڵیبان 148 که‌سیان له هێرشێـکیان بۆ سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ک له شاری پـیشاور کوشت که زۆربه‌یان منداڵ بوون.