هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه له میحوه‌ری زوممار ڕۆژی پـێنجشه‌ممه پـێشڕه‌وی زیاتریان کردووه و توانیویانه 7 گوندی دیکه ئازادبکه‌ن، به‌مه‌ش به لایه‌نی که‌م 16 گوندی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ڕزگارکراون له‌وه‌تای ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه هه‌ڵمه‌تی ڕزگارکردنی شه‌نگال ده‌سـتیپـێکردووه.
هه‌روه‌ها هه‌ر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه پـێشـمهرگهکانی میحوه‌ری زوممار له‌گه‌ڵ پـێشـمهرگهکانی سه‌ر چیای شه‌نگال له گوندی حه‌ردان به یه‌ک گه‌یشتوون، به‌مه‌ش گه‌مارۆی سه‌ر چیای شه‌نگال که‌وا بۆ چه‌ند مانگێـکه له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه به‌سه‌ریدا سهپـێندرابوو کۆتایی‌پـێهات.
ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌ی موسڵ ڕاسته‌وخۆ له به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ ڕاپۆرتی له‌م باره‌یه‌وه دا.