حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق فه‌رمانی کردووه هه‌موو ئه‌و سکاڵا یاسایـیانه‌ی حکومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه که له دژی ڕۆژنامه‌وانان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند له دادگاکان تۆمارکراون.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کی حکومه‌تی عێراقدا هاتووه ئه‌م بڕیاره بۆیه دراوه تاوه‌کو ئازادی ڕاده‌ربڕین هه‌بێت و هه‌روه‌ها ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند ڕۆڵێـکی گه‌وره بـبینن له بونیادنانی وڵاته‌که. پاشان داوا له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌وانان ده‌کات به گیانێـکی به‌رپـرسانه و چالاکانه به‌شداری بکه‌ن بۆ بونیادنانی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت که به‌پـێی به‌یانـنامه‌که ئه‌وه ئامانجی حکومه‌تی ئێسـتایه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م فه‌رمانه‌ی عه‌بادی وه‌ها ده‌کات هه‌رچی ئه‌و جۆره سکاڵانه‌یه که له سه‌رده‌می نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشوو تۆمارکراون هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه.
موئه‌یه‌د ئه‌للامی سه‌رۆکی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی عێراق خۆشحاڵی خۆی به بڕیاره‌که ده‌ربڕی و گوتی ئه‌مه ڕه‌وشێـکی سه‌لامه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌وانان له عێراق دروسـتده‌کات.