Accessibility links

له‌ شه‌ڕی نێوان خوێندکارانی کورد عه‌ره‌ب له‌ زانکۆی که‌رکوک 30 خوێندکار بریندارده‌بن


ڕاگرى فاکەڵتى وەرزش لە زانکۆى کەرکوک ، ڕەتیدەکاتەوە لە شەڕەکەى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی نێوان خوێندکارانى کورد و عەرەبى زانکۆکەیدا هیچ خوێندکارێک کوژرابێت، دەڵێت ته‌نها 30 خوێندکار لە هەردوولا برینداربوون.

دوێنێ چوارشەمە لە کاتى مەراسیمى یادکردنەوەى ڕۆژى ئاڵاى کوردستاندا لە زانکۆى کەرکوک شەڕە بەرد و دار لە نێوان خوێندکارانى کورد و عەرەب دا دروستبوو ، هۆکارى ئەو شەڕەش هەڵکردنى ئاڵاى داعش بووە لەلایەن خوێندکارە عەرەبەکانەوە.

دکتۆر عومەر ئیبراهیم ڕاگرى فاکەڵتى وەرزش لەزانکۆى کەرکوک ، ئاماژە بەوە دەکات وەکو زانکۆى کەرکوک بڕیاریاندابوو بەشداربن لە مەراسیمى یادکردنەوەى ڕۆژى ئاڵاى کوردستاندا و بۆ ئەو مەبەستە دەوامیان راگرتووە ، تا خوێندکارە کوردەکان بەشداربن لە مەراسیمەکەدا، دەڵێت"لەکاتى ئاهەنگ‌گێرانى خوێندکارە کوردەکاندا ، ژمارەیەک خوێندکارى عەرەب بە نزیک زانکۆدا تێپەڕیون و ئاڵاى عێراقیان بەرز کردووەتەوە و تانە و تەشەریان لە خوێندکارە کوردەکان داوە، بۆیە شەڕە بەرد و دار دروستبووە".

بەپێى زانیاریەکانى دەنگى ئەمریکا ، سەرجەم ئەو خوێندکارە عەرەبانەى لەگەڵ خوێندکارە کوردەکاندا بەشەڕ هاتوون لە بنەڕەتدا خەڵکى ناوچەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراقن، بەڵام له‌ زانکۆی که‌رکوک ده‌خوێنن.

هەرچەندە زانیاریـیە نا فەرمیەکان ئاماژە بە کوژرانى خوێندکارێکى عەرەب دەکەن لەو شەڕەدا ، بەڵام دکتۆر عومەر ئیبراهیم راگرى فاکەڵتى وەرزش ئەو زانیاریانەى ڕەتکردەوە ، وتى"هیچ خوێندکارێک نەکوژراوە، بەڵام 30 خوێندکار لە هەردوولا برینداربوون".

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:30 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG