هێزه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌ڵێن هه‌ڵمه‌تێـکی له‌شـکریـیان ده‌سـتپـێـکردووه بۆ ئازادکردنی شارۆچکه‌ی شه‌نگال که له‌وه‌تای مانگی هه‌شته‌وه له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه داگیرکراوه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردسـتان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه به پاڵپـشـتی هێزی ئاسـمانی هاوپه‌یمانێتی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌و شه‌نگال به‌ڕێکه‌وتوون. ڕاگه‌یاندنه‌که هیچ ورده‌کاری له باره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که نه‌دا.
له لایه‌کی دیکه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌ی موسڵ ده‌ڵێت چه‌ند گوندێـکی سه‌ر به شارۆچکه‌ی زوممار ئازادکراون و له ئێسـتادا شه‌ڕ له ناوچه‌ی ستراتیژی عویناته که خاڵێـکی گرنگه بۆ پـێشڕه‌ویکردن به‌ره‌و شه‌نگال. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد له‌وه‌تای دوێنێ شه‌وه‌وه هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان به ده‌یان هێرشی ئاسمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له‌و ناوچه‌یه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له مانگی نۆدا فه‌رمانده‌کانی پـێشـمه‌رگه گوتیان له پاش ڕزگارکردنی هه‌رسێ شارۆچکه‌ی ڕه‌بیعه و زوممار و مه‌حمودیـیه سه‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌وڵی ئازادکردنی شه‌نگال.
به‌پـێی دوایـین هه‌واڵی ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌ی موسڵ ئۆتۆمبیلێـکی بارهه‌ڵگری بۆمبڕێژکراو له گوندی فه‌قیرۆکی ڕزگارکراو به پـێشـمه‌رگه ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا ژماره‌یه‌ک پـێشـمه‌رگه گیانیان له‌ده‌سـتداوه و برینداربوون.