له میانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا، عه‌بدوڵلا حیجاب په‌سنی هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا ده‌کات که پشتیوانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی پزشکی به فڕۆکه بۆ شه‌رڤانانی کۆبانی فڕێ داخوارێ. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ستراتێژی ئه‌مریکادابو و له قازانجی کورده‌کان و له خزمه‌ت دیموکراسی، ئاشتی و ئارامی هه‌رێمه‌که دایه.
حیجاب ده‌ڵێت،" به‌شداری ژنان له به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌دا بوو به هۆی ئه‌وه جیهان ته‌ماشای ژنی کورد بکات که تا دوێنێ و پێرێ به‌وه ناسێندرابو له‌سه‌ر ناموس ده‌کوژرێت ئێستا له‌سه‌ر شه‌ڕه‌فی دونیا خه‌بات ده‌کات و شه‌ڕه‌فی دونیا ده‌پارێزێت."