له گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى قه‌زاى بێجى شه‌رێكى قورس له نێوان سوپاى عێراق و میلیشیا شیعیه‌كان له‌لایه‌ك و چه‌كداره‌كانى داعش له‌لاكه‌ى تر به‌رده‌وامى هه‌یه ، له ئێستادا شه‌ڕه‌كه گه‌یشتووه‌ته گوندى ته‌للنیعمه كه پانزه كیلۆمه‌تر له‌و قه‌زایه‌وه دوره.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه سوپاى عێراق و چه‌كداره شیعیه‌كان كه له گونده‌كانى خۆرئاواى خورماتووه‌وه به‌ره‌و بێجى و تكریت جوڵه‌یان پێكراوه له پێشڕه‌ویدان و ڕووبه‌ڕووى شه‌ڕى قورس نه‌بوونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ داعش داعش دا ، به‌و پـێیه‌ى پێشوه‌خت ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن داعشه‌وه چۆڵكرابوون.
به‌پێى وته‌ى به‌رپرسانى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا ، له دوێنێ ئێواره‌وه سوپاى عێراق و چه‌كداره شیعیه‌كان كه ده‌یانه‌وێت قه‌زاى بێجى كۆنترۆڵ بكه‌ن و له‌م رێگه‌یه‌وه شارى تكریت له پارێزگاكانى كه‌ركوك و موسڵ داببڕن ، رووبه‌رووى شه‌ڕى قورس بوونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ داعش دا، به تایبه‌ت داعش ته‌واوى ناوچه‌كه‌ى بۆمبڕێژ كردووه و هێزێكى زۆرى بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى سوپا له نزیك بێجى ئاماده‌كردووه.