وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی ده‌ڵێت کۆبانی پێویستی به کۆمه‌ک و یارمه‌تی زیاتری له‌شکریی و مرۆڤانه هه‌یه.
دره‌نگانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه فڕۆکه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیه ته‌ندروستیه‌کانی گه‌یانده کۆبانی.
عیسمه‌ت حه‌سه‌ن، وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌و یارمه‌تیانه‌دا جارێکی تریش تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێزه‌کانی خۆی کۆکردۆته‌وه و له ناوچه‌کانی تریشه‌وه هێزی تریشی هێناوه و هێرشی تری ده‌ستپێکردۆته‌وه له باشور و له ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانیه‌وه.
به‌ڕێز حه‌سه‌ن ده‌شڵێت هێشتاش کۆبانی له مه‌ترسیدایه و ده‌رگاکانی کۆبانی کراوه‌یه بۆ هه‌موو پشتیوانیه‌ک.
هه‌ر پاش گه‌یاندنی کۆمه‌که‌کان بۆ کۆبانی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ژماره‌یه‌ک ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ده‌ستیان کردووه به هێرشکردن له‌وانه شه‌نگال و هه‌ندێک ناوچه‌ی تریش، وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن هیڕشه‌کان کراونه‌ته سه‌ر شه‌ڕڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل یان یه‌په‌گه، وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی ده‌ڵێت بۆ یه‌په‌گه هیچ جیاوازیه‌ک نییه له نێوان کۆبانی و شه‌نگال و هه‌ولێردا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عیسمه‌ت حه‌سه‌ن وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: