ژماره‌یه‌ک له چالاکوانانی کورد له دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه له ئه‌وروپاوه چوون به‌ره‌و کۆبانی به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت له سه‌ر سنور ماونه‌ته‌وه و وه‌ک ده‌ڵێن تورکیا ڕێگه‌یان پێنادات.
ئه‌م چالاکوانانه ده‌رمان و که‌ره‌سته‌ی تری ته‌ندروستییان پێیه و ده‌یانه‌وێت بیگه‌یه‌ننه کۆبانی و ده‌ڵێن ئاماده‌شن به کۆڵ بیگه‌یه‌ننه کۆبانی و ده‌شڵێن چه‌ند جارێک هه‌وڵیان داوه بچنه ئه‌ودیوو سنوره‌وه به‌ڵام سه‌ربازه‌کانی تورکیا ته‌قه‌یان لێکردوون.
ئاری هه‌رکی، چالاکوان و لێکۆڵه‌ر یه‌کێکه له‌و چالاکوانانه‌ی هێشتا له‌سه‌ره سنوری کۆبانی ماوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی تورکیا نه‌ک هه‌ر ڕێگری له چالاکوانه‌کان ده‌کات به‌ڵکو ڕێگری له‌و خه‌ڵکانه‌ی کۆبانیش ده‌کات که خۆیان ده‌رباز کردبوو وه ده‌یانویست مناڵه‌کانیان بگه‌یه‌ننه شوێنێکی ئارام و ئه‌وجا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌رگری کردن له کۆبانی
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز هه‌رکی ده‌شڵێت گه‌یاندنی کۆمه‌کی ته‌ندروستی بۆ کۆبانی زۆر زۆر گرنگه چونکه زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌کان ڕوخێندراون و زۆربه‌ی ده‌رمانخانه‌کان وێران بوون و به هیچ شێوه‌یه‌ک که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی پێویستی ته‌ندروستی له نێو نه‌خۆشخانه‌کاندا نه‌ماوه و وه‌ک ده‌ڵێت چونکه به‌ر له‌م شه‌ڕانه‌ش تورکیا گه‌مارۆی له‌سه‌ر کۆبانی دانابوو.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: