به‌رهه‌ڵستانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانستان ئه‌شره‌ف غه‌نی و عه‌بدوڵلا عه‌بدوڵڵا له ڕۆژی یه‌کشممه ڕێککه‌تنی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتیان مۆر کرد بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی نیشتیمانی یه‌کگرتوو.
له کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی له کابول هه‌ردوو کاندید ته‌وقه‌یان کرد و باوه‌شیان به یه‌کتر کرد پاش مۆر کردنی ڕێککه‌وتنێکی سیاسی له مێژه چاوه‌ڕوان ده‌کرا.
سه‌رۆکی له سه‌ر کار ده‌رچوون حامید کارزایی وتارێکی کورتی پێشکه‌ش به ئاماده بوان کرد و پیرۆزبایی له به‌ڕێز غه‌نی و به‌ڕێز عه‌بدوڵلا کرد بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات.
حامید کارزایی گوتی " گه‌لی ئه‌فغانستان به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌م ڕۆژه بوون. ئه‌مڕۆ ئێوه بینیتان بازاری کابول چه‌ند قه‌ره‌باڵغ بوو خه‌ڵکی به هیوایه‌کی زۆره‌وه له ده‌ره‌وه بوون. خوا سه‌رکه‌وتووتان بکات و سه‌ربه‌رزتان بکات تا بتوانن خزمه‌تی ئه‌فغانستان بکه‌ن و کاره‌که‌تان به دڵسۆزانه ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وی بتوانین به خۆشحاڵی له وڵاته‌که‌ماندا بژین".
بڕیاره کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 14 ی مانگی 6 ڕابگه‌ێنێت که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌ڕێز غه‌نی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابێت.