خه‌یری شه‌نگالی جێـگری مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان له وتووێژێـکی تایبه‌تدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت داعش تاوانی دڕندانه‌ی بێ وێنه‌ی ئه‌نجامداوه و داوا له هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی جیهان ده‌کات له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه بێ ده‌نگ نه‌بن.
هه‌روه‌ها باس له ورده‌کاری چۆنێتی ئیعدامکردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی کۆچۆی یه‌کێتی به ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش ده‌کات و ده‌ڵێت به کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ بردوویانن و گولـله‌بارانیان کردوون.
پاشـان گوتی کچ هه‌یه ته‌له‌فونی بۆ کردووه و پـێی گوتووه له ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێردا حه‌وت جار داویانه‌ته‌وه به شوو، ده‌ڵێت ئه‌مه هیچ ئاینێـک قبوڵی ناکات.