وا بۆ سێ ڕۆژه داعش به تانک و تۆپ و موشه‌ک و خومپاره له سێ قوڵه‌وه، له ڕۆژهه‌ڵات و باشور و ڕۆژئاوا، هێرشێـکی گه‌وره‌ی کردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی کۆبانی له باکوری سوریا، و به‌پـێی دوایـین هه‌واڵ هه‌تا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه توانیویه‌تی ده‌سـتبگرێت به‌سه‌ر زیاتر له 15 گوندی ئه‌و ناوچه‌یه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا داعش 21 گوندی له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای کۆبانی داگیرکردووه و به‌وه‌ش شاری کۆبانی به ته‌واوی گه‌مارۆده‌درێت و تاکه ڕێگه‌ی بۆ ده‌رچوون لێی خاکی تورکیا له باکور ده‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها نواف خه‌لیل گوته‌بێژی هێزه‌کانی یه‌په‌گه به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه له 20 گوند کشاونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیاندا گوندنشینه‌کانیان بردووه.
به‌ڵام ئه‌نوه‌ر موسلیم سه‌رۆک وه‌زیری کانتۆنی کۆبانی له وتووێژێـکی تایبه‌تدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی چه‌کدارانی داعش ته‌نها 15 گوندیان داگیرکردووه.
له ئێسـتادا به هه‌زاران خه‌ڵـکی گوندنشینی ناوچه‌که ئاواره‌بوون و زۆربه‌یان به‌ره‌و شاری کۆبانی په‌نایان بردووه. هاوکات داعش 3 موشه‌کی جۆری گرادی گرتووه‌ته ناوه‌ندی شـاره‌که.
ئوجه‌لان ئیسۆ جێـگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی یه‌په‌گه له کۆبانی به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه هێرشی ئه‌م جاره‌ی داعش بۆ سه‌ر کۆبانی گه‌وره و به‌رفراوانه و جۆره‌ها چه‌کی قورسی تیایدا به‌کارهێناوه، بۆیه داوای پـشـتیوانی هێزه کوردیـیه‌کانی دیکه ده‌کات، له‌وانه هێزه‌کانی په‌که‌که.
جێی ئاماژه‌یه ناوچه‌ی کۆبانی له ناوچه کوردیـیه‌کانی دیکه‌ی سوریا دابڕاوه، له دیوی ڕۆژهه‌ڵات و باشور و ڕۆژئاوای شاره‌که به هێزه‌کانی داعش گیراوه و باکوری ناوچه‌که‌ش سنووری تورکیایه.