جارێکی تریش سه‌رکرده‌ی ستونه له‌شکریه‌کانی تورکیا ئاگاهی ده‌دات که سوپای وڵاته‌که هه‌رچیه‌کی له توانادا بێت ده‌یکات ئه‌گه‌ر بێتوو هاوکاتی وتووێژه‌کانی ئانکه‌ره بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا هێڵه سوره‌کان ببه‌زێندرێن.
له هه‌واڵێکی ئاژانسی ده‌نگ و باسی فه‌ڕه‌نسا هاتووه ژه‌نه‌راڵ نه‌جده‌ت ئۆزیل هاوکاتی به‌شداریکردنی له مه‌ڕاسیمی جه‌ژنی سه‌رکه‌وتندا له کۆشکی چانکایه ئه‌و لێدوانه‌ی داوه.
دکتۆر جه‌بار قادر، پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا ده‌ڵێت له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوی زۆر نراون له تورکیادا تا سوپا بخرێته نێو چوارچێوه‌یه‌کی ده‌ستوریه‌وه و ده‌شڵێت توانراوه سوپای وڵاته‌که به‌و ڕۆڵه قایل بکه‌ن که له سیسته‌مه دیموکراتیه‌کاندا هه‌یه و ته‌نها ڕۆڵی له پاراستنی خاک و ئاسمانی وڵاته‌که‌دا هه‌بێت نه‌ک به‌شداریکردن یان چاودێریکردنی کاروباری سیاسی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر جه‌بار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هێشتاش له تورکیادا له‌شکر پێگه‌ی خۆی هه‌یه و ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر له ته‌مه‌نی کۆماری تورکیاوه نییه به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌روه‌ختی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانلی و ده‌شڵێت ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رکرده‌ی ستونه له‌شکریه‌کانی تورکیا په‌یامێکه وه‌ک فشار کردن وایه بۆسه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) و وه‌ک گه‌مه‌یه‌کی سیاسیه و له‌وانه‌شه وه‌ک دکتۆر جه‌بار ده‌ڵێت جۆرێک بێت له چاو سورکردنه‌وه له سه‌رۆکی تورکیا و پارتی داد و گه‌شه‌پێدانیش.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: