ئه‌و که‌شـتیـیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقی بارکردبوو و بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک بوو له نزیک که‌ناره‌کانی ویلایه‌تی ته‌کساسی ئه‌مه‌ریکا له‌نگه‌ری گرتبوو، به‌پـێی هه‌واڵێـکی ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز بێ سه‌روشوێن بووه.
ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت که‌شتی United Kalavyrta که 1 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی تێدابوو به به‌های 100 ملیۆن دۆلار و 95% ی تانکه‌ره‌کانی پڕبووبوو، له پـێـنجشه‌ممه‌وه له‌سه‌ر سیسته‌می چاودێری پاسه‌وانانی که‌ناره‌کانی ئه‌مه‌ریکا دیارنه‌ماوه.
پاسه‌وانانی که‌ناره‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن که‌شـتیـیه‌که که له که‌نداوی مه‌کسیک له‌نگری گرتبوو، ڕه‌نگه ئامێره بێ ته‌له‌که‌ی خۆی کوژانبێتهوه یان چووبێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سیسته‌می چاودێریـیهکهیان یانیش ئامێره بێ ته‌له‌که‌ی له کارکه‌وتبێت.
به‌ڵام زۆر جار باری هه‌ر کهشتیـیهک کێشه له‌سه‌ر بێت، که‌شتیـیه‌که ئامێری بێ ته‌له‌که‌ی ده‌کوژێنێته‌وه تاوه‌کو چاودێریکردنی سه‌خت بێت و بتوانێت باره‌که‌ی دابگرێت.
ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت چه‌ند ڕۆژێـک به‌ر له ئێسـتا که‌شـتی Kamari که نه‌وتی هه‌رێمی کوردسـتانی بارکردبوو، له باکوری سینای میسر له‌سه‌ر سه‌ته‌لایه‌ت دیارنه‌ماوه، به‌ڵام پاش دوو ڕۆژ له نزیک که‌ناره‌کانی ئیسرائیل به به‌تاڵی ده‌رکه‌وتووه‌ته‌وه.
کۆتایی مانگی حه‌وتیش که‌شتی United Emblem که نه‌وتی هه‌رێمی بارکردبوو، له ده‌ریای باشوری چین نه‌وته‌که‌ی کردبووه که‌شتیـیه‌کی دیکه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یانـنامه‌یه‌کدا سووربوونی خۆی نیشاندا له‌سه‌ر ڕێگه‌گرتن له فرۆشـتنی نه‌وت له لایه‌ن هه‌رێمی کوردسـتانه‌وه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا و به دزینی سه‌روه‌ت و سامانی عێراقی ناودێرکرد.