چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن تاقمی داعش به ده‌یان سه‌ربازی حکومه‌تی سوریایان کوشتووه، ئه‌وانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له فڕۆکه‌خانه‌ی ته‌بقه‌ی پارێزگای ڕه‌ققه به دیلیان گرتبوون.
هاوکات ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له‌سه‌ر یوتیوب ڤیدیۆیه‌ک بڵاوکرایه‌وه و تیایدا چه‌کدرانی داعش نیشـان ده‌درێن که چۆن سه‌ربازه به‌دیلگیراوه‌کان ده‌ده‌نه پـێش خۆیان و ته‌نها جلی ژێره‌وه‌یان له‌به‌ردا ده‌هێڵنه‌وه و پاشـان له‌سه‌ر زه‌وی پاڵیان‌ده‌خه‌ن و ده‌که‌ونه گولـله‌بارانکردنیان.
له ناونیشـانی ڤیدیۆکه‌دا نووسراوه ژماره‌ی کوژراوه‌کان 250 که‌سن.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا هه‌واڵی کوشـتنکاریـیه‌که‌ی پشـتڕاستکرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و باسی له ژماره‌یه‌کی که‌متر کرد. گوتیشی هه‌تا ئێسـتا چاره‌نووسی 400 سه‌ربازی دیکه نادیاره.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد نزیکه‌ی 1400 سه‌رباز له فڕۆکه‌خانه‌ی له‌شـکری ته‌بقه‌دا هه‌بوون و له میانه‌ی شه‌ڕه‌کانی پـێـنج ڕۆژی به‌ر له ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی فڕۆکه‌خانه‌که له لایه‌ن داعشه‌وه نزیکه‌ی 200 له‌و سه‌ربازانه کوژراون. له ڕۆژانی دوایی نزیکه‌ی 600 بۆ 700 که‌سیان توانیویانه هه‌ڵبێن.