سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به‌ڵێنی داوه واز له چه‌کدارانی داعش نه‌هێنێت که ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی جێمس فولیـیان کوشت.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆنگره‌ی یه‌کێتی سه‌ربازانی دێرینی ئه‌مه‌ریکا له شاری چارلۆتی ویلایه‌تی نۆر‌ث کارۆلاینا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی " ئه‌مه‌ریکا هه‌رگیز شتی له بیر ناچێته‌وه.. ده‌سـتمان درێژه.. خۆڕاگرین.. دادپه‌روه‌ری شوێنی خۆی ده‌گرێت."
پاشان سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌م داعشه وه‌کو شێرپه‌نجه وایه، بۆیه له‌ناوبردنی ئاسان نیـیه و کاتی ده‌وێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئه‌مه‌ریکا جارێـکی دیکه دووپاتی کرده‌وه که وڵاته‌که‌ی هێزی پـیاده بۆ عێراق ڕه‌وانه ناکات، گوتی ناهێڵین وه‌هامان لێبکرێت به‌ره‌و شه‌ڕێـکی دیکه‌ی زه‌مینی بڕۆین.