ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ عێراق به دوور زانی و ئه‌و پێشنیازه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که چه‌ک بدرێت به په‌که‌که.
هه‌فته‌ی ڕابوردوو ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند ئاماده‌یه هێزه کورده‌کانی هه‌رێمه‌که پڕچه‌ک بکات بۆ شه‌ڕ کردن دژ به ملیتانه ئیسلامییه‌کان له باکوری عێراق. هێشتا تاوتوێی ئه‌وه ده‌کرێت چ جۆره چه‌کێکیان بۆ ڕه‌وانه بکرێت.
ڕۆژنامه‌ی(Frankfurter Allgemeine Sonntagszeitun) ئه‌ڵمانی ڕایگه‌یاندبوو هه‌ندێک له یاسادانه‌ره ئه‌ڵمانییه‌کان تاوتویی ئه‌وه ده‌که‌ن چه‌ک بده‌ن به په‌که‌که که له‌لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپاوه به ڕێکخراوێکی تیرۆرستی له‌قه‌ڵه‌م دراوه. هه‌رچه‌نده مێركڵ ڕایگه‌یاند هێج بیر له‌وه نه‌کراوه‌ته‌وه چه‌کی ئه‌ڵمانیا بدرێت به‌و گروپه.