جیاوازی گوتاری کوردی له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌کان نیگه‌رانی له نێو شه‌قامی کوردی‌دا هێناوه‌ته ئاراوه، به شێوه‌یه‌ک شڵه‌ژانێک و سه‌رلێشێواویی له نێو ڕای گشتی کورددا دروست کردووه.
شاراوه نییه دوو ئاڕاسته کار ده‌که‌ن یه‌کێکیان گوتاری جیابوونه‌وه له عێراق جۆش ده‌دات و ئه‌وی تریشیان هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ی بونیاتنانه‌وه‌ی عیراقدا ده‌نێت.
ڕای گشتی خۆی چۆن له‌م جیاوازیه ده‌ڕوانێت و چ قسه‌یه‌کی هه‌یه له‌سه‌ری؟ کاریگه‌ریه‌کانی له مه‌ودای دوور و نزیکدا چۆن ده‌بن؟
لێدوانه‌کان و کارکردنه‌کان ته‌واو لێکجیاوازن. سه‌رۆکی عێراق له به‌غداوه جۆرێک هه‌ڵوێست ده‌نوێنێت و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش له هه‌ولێر هه‌ڵوێستێکی تری هه‌یه.
دکتۆر فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆکی عێراق له به‌غدا له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ بابه‌کر زێباری سه‌رۆکی ستونه له‌شکریه‌کان کۆده‌بێته و باس له بونیاتنانه‌وه‌ی له‌شکرێکی به‌هێزی عێراقی ده‌که‌ن و هه‌روه‌هاش هیواخواستن به‌وه‌ی به زووترین کات حکومه‌تی نوێی عێراق پێکبهێنرێت تا رۆڵی خۆی هه‌بێت له بونیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و له‌شکره‌دا.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه له ده‌مێکدایه که زۆرێک له چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان حکومه‌تێکی لاواز له نێوه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراقه به گشتی و هه‌رێمی کوردستانیش به تایبه‌تی.
ئه‌م جیاوزی ڕوانینانه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی له عێراقدا هه‌ندێک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی ئه‌و وڵاته به شه‌ڕ وێرانبووه جا شیعه بن یان سوننه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاریبهێنن، هه‌رچه‌نده له‌به‌رده‌م شه‌قامی کوردی‌دا هه‌میشه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی بۆ ده‌که‌ن.
کورد له به‌غدا ئه‌زموونی کاری پێکه‌وه‌یی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کاندا، به‌لام ئه‌و ئه‌زموونانه وه‌ک زۆرێک له سیاسه‌تمه‌دارانی کورد خۆیان جه‌ختیان لێکردۆته‌وه هێنده تاڵه ناتوانن بیکه‌نه بنه‌مایه‌ک بۆ ئاینده‌ی وڵاتێک که بۆته پڕۆژه‌یه‌ک بۆ له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ست به هه‌وڵێکی ئاشکرا یان پشت په‌رده‌ش ناکرێت بۆ هه‌رهیچ نه‌بێت لێک‌نزیک کردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کانی گوتاره‌کان که وه‌ک ده‌گوترێت یه‌کێکیان بۆته به‌شێک له جه‌مسه‌ری شیعه‌گه‌رایی و ئه‌وه‌ی تریشیان به‌شێکی جه‌مسه‌ری سوننه‌گه‌رایی له ناوچه‌که‌دا.
تێبینی: به‌داخه‌وه به‌هۆی کێشه‌ی ته‌کنیکیه‌وه نه‌مانتوانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ (دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز) میوانی به‌رنامه‌که‌دا بگرین. به‌ڵام سوپاس و پێ‌زانین بۆ برایانی به‌ڕێز کاک ته‌حسین عه‌بدوڵ، نوسه‌ر و چاودێری سیاسی و کاک فرمان ڕه‌شید، ڕۆژامه‌وان له ده‌زگای ستاندارد که وه‌ڵامی هه‌ندێک له پرسیاره‌کانیان داینه‌وه. سوپاس پێزانینم بۆ هه‌مووان.
به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: