چه‌کداران له ئه‌فغانستان ده‌ستڕێژی گولله‌یان له دوو ژنی فینله‌ندی کردووه‌و کوشتونیان و ئه‌م ژنانه کاری خزمه‌تگوزاری خێرخوازی ته‌ندروستیان له‌شاری هیرات ده‌کرد.
ئه‌م دوو ژنه فینله‌ندیه ئه‌ندامانی گروپێکی مه‌سیحی بوون ئه‌وه‌ی به ئه‌رکی یارمه‌تیدانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ناسرێت. دوای ئه‌وه‌ی چه‌کداره‌کان دوو ژنه که ده‌کوژن هه‌ڵدێن و هه‌تا ئێستا نه‌زانراوه کێن.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ، به‌ر پرسانی به‌شی ته‌ندروستی پارێزگای هیرات ده‌ڵێن؛ دوو ژنه فینله‌ندیه‌که له‌و ده‌مه‌ی ده‌گه‌ێنرانه نه‌خۆشخانه گیان له ده‌ست دا. له‌و باره‌یه‌وه موحه‌مه‌د ره‌فیق شیرازی به‌رپرسی به‌شی ته‌ندروستی هیرات ده‌ڵێت دوو کارمه‌ندی رێکخراوی ئه‌رکی کۆمه‌کی ته‌ندروستی له ئۆفیسی هه‌رێمی هیرات له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراوه‌وه کرانه ئامانج له‌و کاته‌ی له بازاڕ سه‌رگه‌رمی کڕینی پێداویستی خۆیان بوون.