هێرشه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه. ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوا ده‌کات ڕێگایه‌ک بکرێته‌وه تا برینداره‌کانی ئه‌و شه‌ڕه له غه‌ززه‌وه ببرێنه ده‌ره‌وه‌ی زۆنی شه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری ده‌ستبه‌جێ.
ئیسرائیل ده‌ڵێت مه‌به‌ست له هێرشه‌کانی بۆ له‌ناوه بردنی عه‌مباری چه‌کی حه‌ماس و تونێڵه‌کانی ژێر زه‌وی له غه‌زه‌یه که ئیسرائیل ده‌ڵێت حه‌ماس بۆ هێرش کردنه سه‌ر ئیسرائیل به‌کاری ده‌هێنێت.
چه‌ندین ساڵه به‌هۆی به‌ربه‌سته‌کانی ئیسرائیل خۆراک و ده‌رمان به پێی پێویست ناگاته غه‌زه. حه‌ماس ده‌ڵێت ئه‌و تونێلانه‌وه بۆ گه‌یاندنی که‌ره‌سته‌ی پێداویست بۆ خه‌ڵکی به‌کاردێت.
ڕۆژنامه‌وان کۆچه‌ر عه‌لی مه‌نتک به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان له هه‌ولێر له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هێرۆ زه‌نگه‌نه باس له کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه.
ده‌قی وتووێژه‌که.