سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له عێراق ده‌ڵێن هه‌ردوو لایه‌نی سه‌دریه‌کان و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی به فه‌رمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان ئاگادارکردۆته‌وه له‌وه‌ی دانانه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی بۆ گه‌ڕی سێهه‌می سه‌ره‌ک وه‌زیری ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه.
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری دانانه‌وه‌ی مالیکی بۆ گه‌ڕێکی تری سه‌ره‌ک وه‌زیری ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی کۆتایی ئه‌م مانگه‌ی عێراق و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات مالیکی هه‌وڵی خۆی ده‌دات و ده‌شێت پاش هه‌ڵبژاردنیش هاوپه‌یمانێتیه‌کی تێکه‌ڵاو پێکبهێنێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ئاڵا تاڵه‌بانی باسیش له‌وه ده‌کات ئێستا له عێراقدا باس له هه‌ندێک ناوی که‌سانی ته‌کنۆکرات ده‌کرێت بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری و ده‌شڵێت پیویسته بۆ ئه‌مجاره کورد له‌سه‌ر بنچینه‌ی که‌سه‌کان مامه‌ڵه نه‌کات له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی پێشتر کورد ڕێکه‌وتنیشی هه‌بووه به‌ڵام هیچی بۆ جێبه‌جێنه‌کراوه و وه‌ک ده‌ڵێت تا هه‌رێمی تر له عێراقدا دروست نه‌بێت ئه‌وا به‌رده‌وام کێشه بۆ کورد دروست ده‌بێت جا هه‌ر که‌سێک سه‌ره‌ک وه‌زیر بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: